١٤ شوبات ٢٠٢١ - ١٤:١٥
ئۆپراسیۆنی تورکیا دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات

ئەمڕۆ یەکشەممە، هولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: وڵاتەکەی لە ئۆپراسیۆنى سەر چیای گارە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانى پەکەکە سەرکەوتوو بووە و بۆیە ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ چیای گارە راگرتووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەیاندا ٤٨ چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەستداوە دوو چەکداریان بە دیلگرتووە و سێ سەربازی خۆیان کوژراون و سیانی دیکەشیان برینداربوون.

وەزیرى بەرگرى تورکیا باسى لەوەشکردوە کە لە کاتی گەڕان و پشکنین لە  یەکێک لە ئەشکەوتەکاندا لە چیای گارە تەرمی ١٣ هاووڵاتی مەدەنی تورکیا بە کوژراوی دۆزراونەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە هێزەکانى پاراستنى گەل -هەپەگە بڵاویکردەوە کە تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنەدا شکستیان هێناوە و توانیویانە سێ ئەفسەر و بە دەیان سەربازی دیکەی سوپای تورکیا بکوژن.